جێگری سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان تووشی کۆرۆنا بوو
پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- جێگری سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان تووشی پەتای کۆرۆنا بوو و داواش لە هەمووان دەکات بەردەوامبن لە خۆپارێزی.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بڵاوی کردوەتەوە: دوای ئەوەی پشکنینی کردووە ئەنجامەکەی دەرچووە و دەرکەوتوە کە هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنایە.
ناوبراو هێمای بۆ ئەوەش کردوە: بۆیە دەبێت ماوەیێک دوور بکەوێتەوە و بەرکەوتنی نەبێت تا پەتاکە تێدەپەڕێنێت، هیوای سەلامەتی بۆ هەمووان دەخوازێت و دەشڵێت "تکایە بەردەوامبن لە خۆپارێزی".
کۆدی هەواڵنێر: 60113
بۆچوونی بەکارهێنەران