شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2021-01-11 11:09 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ڕاوێژکاری مەسعوود بارزانی: هەرێمی کوردستان بە بەغدای ڕاگەیاندبوو کە توانای ڕادەست کردنی نەوتی نییە

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ڕاوێژکاری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق ئاشکرای کرد حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە بەغدای ڕاگەیاندبوو کە توانای ئەوەی نییە نەوت ڕادەستی حکوومەتی ناوەندیی عێراق بکات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، کەناڵی تەلەفیزیۆنیی ئەلعەهد بڵاوی کردەوە، مەسعوود حەیدەر ڕاوێژکاری مەسعوود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاندووە کە حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ساڵی 2019دا بە بەغدای ڕاگەیاندبوو کە بەهۆی گرێبەست لەگەڵ کۆمپانیا نەوتییەکان توانای ئەوەی نییە هیچ بەرمیل نەوتێک ڕادەستی حکوومەتی ناوەندی بکات.

ناوبراو وتیی بڕیار وابوو لە ساڵی 2019دا دوایین بەدواداچوونەکان بۆ ئەم دۆسیەیە بکرێت بەڵام خۆپیشاندانەکان ڕێگری لە جێبەجێ کردنی ڕێککەوتنەکە کرد لەو سەردەمەدا.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە