شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2022-09-24 15:07 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

هێرشی تۆپخانەیی سوپای ئێران بۆسەر بنکەی چەند گرووپێک لە هەرێمی کوردستان

پوختەی هەواڵ
بەشی ئێران- سوپای ئێران ڕایگەیاند "شوێنی جێگیر بوون و بنکەی چەند گرووپێکی تیرۆریستیی لە هەرێمی باکووری عێراق کردۆتە ئامانجی تۆپخانەیی هێزی زەمینی".

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، پێوەندییە گشتیەکانی هێزی زەمینیی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران ئەمڕۆ شەممە لە ڕاگەیێندراوێکدا باسی لە دەست پێکردنی ئۆپەراسیۆنی یەکینەکانی بنکەی حەمزە سەیدولشوهەدا کرد "بۆ خاپوور کردنی بنکەی گرووپە تیرۆریستییەکانی دژ بە ئێران و سەربە ئیستکباری جیهانی لە هەرێمی باکووری عێراق".

لە بەشێکی ڕاگەیێندراوەکەدا هاتووە: "پاش دەستدرێژییەکانی چەند ڕۆژی ڕابردووی چەکدارانی ئەو گرووپانە کە سەر بە ئیستیکباری جیهانیین و دژە شۆڕشن و تێپەڕاندنی سنوورەکان لە لایەن ئەو گرووپانەوە هێزی زەمینی سوپا وەڵامی هێرشەکانی داوەتەوە و بنکە و بارەگاکانی گرووپە تیرۆریستییەکانی لە هەرێمی باکووری عێراق کردۆتە ئامانجی تۆپخانەیی".

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە