ئامادەبوونی پارێزگاری کوردستان و فەرماندەی سوپا لە ماڵی بنەماڵەی مەهسا ئەمینی
پوختەی هەواڵ
بەشی کوردستان- پارێزگاری کوردستان بە یاوەریی ژمارەیەک لە بەرپرسانی پارێزگا، بهشداریی له پرسهی مههسا ئهمینی کرد و هاوخهمی خۆی بۆ بنهماڵهکهی دهربڕی.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئیسماعیل زارعی کووشا لەگەڵ فەرماندەی سوپای بەیتولمەقدەسی کوردستان و جێگری سیاسی ئەمنی و نوێنەری سەقز لە ئەنجومەنی نوێنەرانی ئێران، ڕۆژی یەکشەممە لە ڕێوڕەسمی بەخاکسپاردنی خوالێخۆشبوو مەهسا ئەمینی ئامادە بوون، و وێڕای دەربڕینی پرسە و سەرەخۆشی، لەگەڵ بنەماڵەکەی کۆ بوونەوە.
دوای پرسەکە، بەرپرسانی پارێزگای کوردستان لە ماڵی کۆچکردوو مەهسا ئەمینی ئامادەبوون و هاوسۆزیی خۆیان بۆ بنەماڵەی ناوبراو دەربڕی و جەختیان لە بەدواداچوونی بابەتەکە کردەوە لە رێگەی یاساییەوە.
هەروەها ڕۆژی هەینی، پارێزگاری کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ باوکی مەهسا ئەمینی، وێڕای پرسە و سەرەخۆشی لە باوک و دایکی، جەختی لە بەدواداچوونی جدیی بۆ ئەو بابەتە کردەوە.
بۆچوونی بەکارهێنەران