بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەکانی پەرلەمانی عێراق پێوەندیی بە ڕێککەوتنی نێوان لایەنە کوردستانییەکانەوە نییە
پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق هەرێمی کوردستان- ئەندامی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ڕایدەگەیەنێت بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەکانی پەرلەمانی عێراق پێوەندیی بە ڕێککەوتنی نێوان لایەنە کوردستانییەکانەوە نییە.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، غەیاس سوورچی، لە گفتوگۆ لەگەڵ ئاژانسی هەواڵی «المعلومە» دا زیادی کرد: کورد لەسەر کاندیدکردنی کاندیدێکی سەرۆک کۆمار ڕێککەوێت یاخود نا، پێویستە کۆبوونەوەی پەرلەمان ئەنجام بدرێت، چوونکە ئەوە پەرلەمانە کە دەبێت بڕیار لەسەر کاندیدی پۆستی سەرۆک کۆمار بدات.
سوورچی وێڕای ئاماژەدان بەوەی کە ئێستا 42 كاندید بۆ سەرۆكایەتیی عێراق هەن و ئەگەر رێككەوتن لەنێوان كورد لەسەر كاندیدێكی هاوبەش نەبێت پەرلەمان دەتوانێت كەسێكی گونجاو هەڵبژێرێت بۆ ئەم پۆستە، زیادی كرد: ئێستا كۆبوونەوەی بەردەوام لەنێوان یەکێتی و پارتی لە کەشێکی گەشبینانەدا هەیە ئەوەش بۆ چارەسەرکردنی ئەم پرسە گرنگە.
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران