سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە کەرکووک
پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سه‌رۆک ئه‌رکانی سوپای عێراق، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه سه‌ردانی شاری که‌رکووکی کرد و یه‌که ئه‌منییه‌کانی سنووری پارێزگای که‌رکووکی به‌سه‌ر کرده‌وه.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئاژانسی هه‌واڵی ره‌سمیی عێراق (واع) بڵاویکرده‌وه، له‌و به‌سه‌رکردنه‌وه‌یه‌دا، فه‌ریقی یه‌که‌می رکن، عه‌بدولئه‌میر یاروڵڵا تاوتوێی پلانی ئه‌منیی پارێزگاکه‌ی کردووه بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی چه‌کداره پهڕاگهندهبووهکانی داعش.
هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌ک رێنمایی و بڕیاری نوێی بۆ هێزه ئه‌منییه‌کانی سنووره‌که ده‌رکردووه.
شایانی باسە پارێزگای که‌رکووک، له رووی ئه‌منییه‌وه، دوای رووداوه‌کانی شازده‌ی ئۆکتۆبه‌ری 2017 و ئەو بۆشاییە ئەمنییە لەو پارێزگایە دروست بوو لەباری ئەمنییەوە تووشی کێشەی گەورە بۆتەوە.
بۆچوونی بەکارهێنەران