شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2022-08-29 16:30 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

کازمى داوا لە سەدر دەکات لایەنگرانی خۆی لە ناوچەی سەوزی بەغدا بکشێتەوە

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆک وەزیرانی عێراق داوا لە موقتەدا سەدر دەکات داوا لە خۆپیشاندەران بکات لە دامەزراوە حکوومییەکان بکشێنەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، کازمى لە بەیاننامەیەکدا (29-8-2022) ئاماژەى بەوە کرد، ئەو پێشهاتە مەترسیدارانەی ئەمڕۆ لە عێراقدا روویان دا، کەخۆپیشاندەران کە هێرشیان کردە سەر ناوچەی سەوز و چوونە ناو دامودەزگاکانی حکوومەتەوە، ئاماژەن بۆ جددیەتی لێکەوتەکانی بەردەوام بوون و کەڵەکەبوونی جیاوازییە سیاسییەکان.

ناوبراو دەشڵێت، لە کاتێکدا دووپاتی دەکەنەوە کە هێرش کردنە سەر دامەزراوەکانی دەوڵەت لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە کردەوەیەکی ئیدانەکراوە و لە دەرەوەی چوارچێوە یاساییەکانە، داوا لە موقتەدا سەدر دەکەن کە هەمیشە پشتگیری لە دەوڵەت ڕێزگرتن لە هێزە ئەمنییەکان کردووەتەوە داوا لە خۆپیشاندەران بکات لە دامودەزگا حکومییەکان بکشێنەوە.

کازمى جەختی کردووەتەوە، بەردەوام بوونی ناکۆکی سیاسی تا ئەو ڕادەیەی زیان بە هەموو دامودەزگاکانی دەوڵەت بگەیەنێت، خزمەت بە توانا و ئاوات و ئایندە و یەکپارچەیی خاکی گەلی عێراق ناکات.

داواش له‌ خۆپیشانده‌ران ده‌كات ده‌ستبه‌جێ له‌ ناوچه‌ی سه‌وز بكشێنه‌وه‌ و پابه‌ندی رێنماییه‌كانی هێزه‌ ئه‌منییه‌كان بن كه‌ به‌رپرسن له‌ پاراستنی دامه‌زراوه‌ فه‌رمییه‌كان و گیانی هاوڵاتیان.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە