سەرۆک وەزیرانی عێراق لەگەڵ سەرۆکی سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ریی وڵاتەکەی کۆ بوویەوە
پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه له له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ریی وڵاتەکەی کۆبوونەوە.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری له راگه‌یه‌ندراوێکدا بڵاویکرده‌وه، فایه‌ق زێدان سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری پێشوازیی لە مسته‌فا کازمی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق کرد.
لەو کۆبوونەوەدا مسته‌فا کازمی ستایشی: "ئه‌دای ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری له برواره جیاوازه‌کاندا" کرد و ئاماده‌یی حکوومه‌تیشی ده‌ربڕی، بۆ دابین کردنی هه‌موو رێکارێک که پشتگیری دادوه‌ره‌کان بکات بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن ئه‌رکی نیشتمانی خۆیان له باشترین بارودۆخدا جێبه‌جێ بکه‌ن".
سه‌ردانه‌که‌ی کازمی دوای ئه‌وه دێت که 23ی ئه‌م مانگه خۆپیشاندانی لایه‌نگرانی ره‌وتی سه‌در له ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدا ده‌ستیپێکرده‌وه و خۆپیشانده‌ران چونه به‌رده‌م بینای ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری عێراق، که ئه‌وه‌ی یه‌که‌مینجاره له‌به‌رده‌م ئه‌و ئه‌نجومه‌نه‌دا خۆپیشاندان به‌ڕێوه‌بچێت.
بۆچوونی بەکارهێنەران