هاوپەیمانان پشتگیریی خۆیان بۆ ئۆپەراسیۆنەکەی هەسەدە لە کەمپی هۆل ڕاگەیاند
پوختەی هەواڵ
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، هاوپەیمانیی نێونەتەوەیی بۆ شەڕی داعش لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند ئۆپەراسیۆنی کەمپی هۆل لەلایەن فەرماندەیی گشتیی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی ئیدارەی خۆسەری باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا (ئاسایش) بە پاڵپشتی ئەوان ئەنجام درا و هاوپەیمانی نێودەوڵەتیش بەردەوام دەبێت لە پاڵپشتی و ڕێنمایی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) و هێزە ئەمنییەکان بۆ ئۆپەراسیۆنی کەمپی هۆل.
هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژه داعش له به‌یاننامه‌كه‌ی خۆیدا ڕاشیگه‌یاند: "ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات و هێزه ئه‌منییه‌كانی ئیداره‌ی خۆسەر (ئاسایش) له كه‌مپی هۆل به پشتیوانیی ئێمه ئه‌نجام درا".
هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند كه ئه‌م ئۆپه‌راسیۆنه بۆ ڕێگری كردنه له گه‌ڕانه‌وه‌ی داعش و پاراستنی ئاواره‌كانی ئه‌م كه‌مپه. هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژه داعش دووپاتی كرده‌وه كه به‌رده‌وام ده‌بێت له پاڵپشتی كردنی هێزه‌كانی هه‌سه‌ده و هێزه ئاشتیپارێزەکان.
پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە هێزە ئەمنییەکانی ئیدارەی خۆسەری باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا چوار رۆژ پێش ئێستا بە ئامانجی شەڕی شانە نووستووەکانی داعش لە کەمپی هۆل دەستیان بە ئۆپەراسیۆن کردووە، کە تا ئێستاش بەردەوامە.
بۆچوونی بەکارهێنەران