نووسراوەکەی كۆمپانیاى سۆمۆ هیچ نییه جگه له دڵۆپێكى دیكه له زانیاریى هه‌ڵبه‌ستراو و چه‌واشه‌كاری
پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- دواى ئه‌وه‌ى كۆمپانیاى به‌بازاڕكردنى نه‌وتى عێراق ڕایگه‌یاند، ڕێكارى یاسایی له دژى كڕیار و بازرگانانى نه‌وتى هه‌رێم ده‌گرنه‌به‌ر وه‌زاره‌تى سامانه‌سروشتیه‌كان وه‌ڵامێكى توندى كۆمپانیاكە ده‌داته‌وه.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، له وه‌ڵامه‌كه‌ى وه‌زاره‌تى سامانه‌سروشتیه‌كان بۆ ڕاگەیێندراوەکەی كۆمپانیاى سۆمۆ هاتووه، ئه‌و نامه‌یه‌ى كۆمپانیاى سۆمۆ بڵاوی كردۆته‌وه بۆ رێگری كردن له فرۆشتنى نه‌وتى هه‌رێم هیچ نییه جگه له دڵۆپێكى دیكه له زانیاریى هه‌ڵبه‌ستراو و چه‌واشه‌كاریی سۆمۆ و به‌شێكه له شه‌ڕێكى سیاسى و ئه‌م شه‌ڕه‌ش هه‌وڵێكه بۆ تێكدانى گفتوگۆ له‌نێوان هه‌ولێر و به‌غدا و دروست كردنى به‌ربه‌ست له نێوانیاندا.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته ڕوو، نامه‌كه‌ى سۆمۆ درێژكراوه‌ى بڕیاره‌كه‌ى دادگاى فیدڕاڵیه دژى هه‌رێم و بڕیاره‌كه‌ش هه‌رێم پێوه‌ى پابه‌ند نابێت چوونكه تا ئێستا له عێراق به‌پێى ده‌ستور دادگاى فیدڕاڵى دانه‌مه‌زراوه بۆیه بڕیاره‌كانى قورسایی یاساییان له عێراق و شوێنه‌كانى تر نییه.
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران