بەغدا پێبەندی پێدانی داخوازییە داراییەکانی هەرێمی کوردستان نییە
پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی کوردستان، حکوومەتی فیدراڵی عێراق بەوە تۆمەتبار دەکات کە پبەند نەبووە بە پێدانی بەشە بوودجە و داخوازییە داراییەکانی هەرێمی کوردستان.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، هێڤیدار ئەحمەد ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی کوردستان لە گفتوگۆ لەگەڵ ئاژانسی "بغداد الیوم" رایگەیاند، حكوومەتی فیدراڵ پابەند نییە بە پێدانی داواكارییە داراییەكانی هەرێمی كوردستان، لەنێویاندا 200 ملیار دینار کە بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم سەرف دەکرێت.
ناوبراو ئاماژهی بهوهش كرد: بهغدا ههروهها داواكاریی دارایی جووتیاران و تێچووی هاوردهكردنی دهرمان بۆ ههولێر نادات، ئهمهش كێشهی بۆ ههرێم دروست كردووه.
بۆچوونی بەکارهێنەران