شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2022-08-10 04:49 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

پێکدادانێک لەنێوان هێزەکانی تورکیا و YPG لە سەر سنووری سووریا ڕوویدا

پوختەی هەواڵ
بەشی سووریا- وەزارەتی بەرگریی تورکیا ئیدیعا دەکات ژمارەیەک لە هێزەکانی YPG لە پێکدادانەکانی ئەمڕۆی سنووری ماردین و سووریا گیانیان لەدەست داوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وەزارەتی بەرگریی تورکیا لە راگەیاندراوێکدا ئیدیعای کردووە کە ٧ ئەندامی یەکینەکانی پاراستنی گەل (YPG) لە نێوان سنووری سووریا و ماردین گیانیان لەدەست داوە.

بەپێی راپۆرتەکەی سوزجۆ، وەزارەتی بەرگریی تورکیا بانگەشەی ئەوەی کردووە، سەرەتا هێرشەکان لەلایەن هێزەکانی یەپەگەوە دەستیپێکردووە و ژمارەیەک هاوەنیان فڕێداوەتە سەر زەوییە بەتاڵەکانی سنووری ماردین، دواتریش هێزە سەربازییەکانی تورکیا وەڵامی ئەو هێرشانەیان داوەتەوە.

هەروەها وەزارەتی بەرگریی تورکیا لە ڕاگەیاندراوێکی دیکەدا بانگەشەی ئەوەی کردووە کە لە شەڕ و پێکدادانەکانی ئەم دواییەی کوردستانی عێراقدا ٧ ئەندامی پارتی کرێکارانی کوردستان (PKK) گیانیان لەدەست داوە.

بەپێی ئیدیعاکانی وەزارەتەکە یەکێک لە کوژراوەکانی پەکەکە ئازاد یاندی-یە بە ناوی نهێنیی سورو ئامەد کە بەرپرسی لۆجێستیکی ناوچەی گاڕە بووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە