شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2022-08-10 05:11 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

پشتگیری لە هەر هەنگاوێک دەکەین بۆ کۆتایی هێنان بە دۆخی نەخوازراوی ئێستای عێراق

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی پشتیوانیی بۆ هەر هەنگاوێک دووپاتکردەوە کە ئامانج لێی گەیشتن بێت بە رێککەوتن و سازان لەپێناو زاڵبوون بەسەر دۆخى نەخوازراوى ئێستاى عێراق.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بەغدا چاوی کەوت بە عادل عەبدولمەهدی، سیاسەتمەدار و سەرۆک وەزیرانی پێشووی عێراق.

لە دیدارێکدا دوایین گۆڕانکارییە سیاسییەکان و دۆخی ئەمڕۆی عێراق تاوتوێ کرا و جەخت لە هەماهەنگی، زمانی گفتوگۆ و لێکتێگەیشتن کرایەوە لەپێناو زاڵبوون بەسەر ئاستەنگییەکان و چارەسەرکردنی کێشەکان.

بافڵ جەلال تاڵەبانی پشتیوانیی بۆ هەر هەنگاوێک دووپات کردەوە کە "ئامانج لێی گەیشتن بێت بە رێککەوتن و سازان لەپێناو زاڵبوون بەسەر ئەم دۆخە نەخوازراوە و وتی، وڵات پێویستی بە قووڵ کردنەوەی گیانی تەبایی و رێککەوتنی نیشتمانییە لەپێناو گەیشتن بە ئامانجە باڵاکان. ئەرکی هەموومانە کار بۆ داهاتوویەکی ئارام و سەقامگیر بکەین و خزمەتی زیاتری هاوڵاتییانمان بکەین".

لە بەرامبەردا عادل عەبدولمەھدی ستایشی هەوڵەکانی سەرۆکی یەکێتی و سیاسەتی یەکێتی کرد و وتی، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان درێژە بە سیاسەتەکەی مام جەلال دەدات و ئەمەش "ئەو سیاسەتە دروستەیە کە وڵات پێویستییەتی و ئەنجامی دڵخۆشکەری دەبێت".

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە