شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2022-08-02 15:28 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

دەستگیر کردنی ٨ سیخوڕی تورکیا لە کوردستانی سووریا ڕاگەیێندرا

پوختەی هەواڵ
بەشی سووریا- هێزەکانى سووریای دیموکرات دەستگیر کردنی ژمارەیەک سیخوڕی تورکیا لەناوچە جیاوازەکانى باکوور و رۆژهەڵاتى سووریا ڕادەگەیەنێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ناوەندی چاپەمەنی و ڕاگەیاندنی ئاسایشی کوردستانی سووریا بڵاوی کردەوە هێزەکانى سووریای دیموکرات- هەسەدە دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی "سوێند‌"ی دژی سیخووڕەکان ڕاگەیاندووە کە دەستیان لە تیرۆری ژمارەیەک شەڕڤان و فەرماندەی باڵای هەسەدە هەبووە.

هێزەکانى هەسەدە لەچوارچێوەى ئۆپراسیۆنێکدا لەدژی سیخوڕەکانى تورکیا توانیویەتى ٨ سیخوڕ دەستگیر بکات کە کاریان بۆ سوپای تورکیا و میت کردووە.

لە رۆژی یەکەمى ئۆپەراسیۆنەکە کە ڕۆژی یەکشەمە بوو، لەناوچەکانی قامیشلۆ، تلتەمر، حەسەکە، شەدادێ، دێرەزوور، ڕەققە، منبج، تلتەمر و کۆبانێ لە چوارچێوەی ئەو ئۆپەراسۆنەدا ئەو چەند کەسەیان بە تۆمەتی سیخووڕی کردن دەستگیرکرد.

لەماوەى رابردوودا تورکیا بەردەوام بە فرۆکەى بێ فرۆکەوان بەرپرس و فەرماندە باڵاکانى هەسەدەیان لە ناوچە جیاوازەکانى باکوری سوریا بۆردومان کردووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە