پیلانێکی نێودەوڵەتی بۆ ڕادەست کردنی کوردستانی سووریا بە تورکیا لە ئارادایە
پوختەی هەواڵ
عەبدولڕەحمان ئاپۆ، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی دیموکراتی کوردستانی سووریا (PDK.S) لە گفتوگۆ لەگەڵ کوردپرێسدا سەبارەت بە پێشهاتەکانی ئەم دواییەی کوردستانی سووریا و هەڕەشە بەردەوامەکانی تورکیا بۆ سەر ناوچەکە ڕایگەیاند: پیلانگێڕییەکی نێودەوڵەتی لە ئارادایە بۆ ڕادەست کردنی کوردستانی سووریا لە عەفرینەوە تاکوو ناوچەی دیرەک بە تورکیا لە ئارادایە.
ناوبراو لە درێژەی قسەکانیدا وتی: تورکیا هەوڵی زۆر دەدات بۆ داگیرکردنی ئەم ناوچانە و هەموو هەوڵێکی خستۆتە گەڕ بۆ گۆڕینی دیموگرافیا و داگیرکاریی زیاتر.
عەبدولڕەحمان ئاپۆ ئاماژهی بهوهش کرد: له ساڵی 2019 به گڵۆپی سهوزی زلهێزه ناوچهیی و جیهانهکان و رێککهوتنی حکوومهتی سووریا، عهفرین لهلایهن تورکیا و گرووپه جیهادیهکانهوه داگیرکرا، ئهم ناوچهیهش لهلایهن تورکیا و گرووپه توندڕەوە عهرهبییەکانەوە تاڵان و وێرانکرا، پێش ئهوهش، ناوچەکانی دیکە لەوان ئەعزاز و باب و ترابلۆس ڕووخان و دوای ئەوەش سەرێکانی و گرێ سپی داگیرکران و ئەمڕۆش لە هەوڵی گرتنی تەلڕەفعەت و مەنبج و کۆبانیدان.
ئاپۆ ئاماژەی بەوەش دا: تورکیا بەردەوامە لە هەڕەشەکانی و بەدوای گڵۆپی سەوزی ئەمریکا و ڕووسیادا دەگەڕێت بۆ جێبەجێ کردنی پیلانەکانی.
ئەندامێکی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی دیموکراتی کوردستانی سووریا، ڕاشیدەگەیەنێت: پەکەکە بزووتنەوەی رزگاریخوازی کوردستان واتا (ENKS) دەکاتە ئامانج و تورکیاش بەگشتی کورد دەکاتە ئامانج.
ناوبراو ئاماژهی بهوهش کرد: دوای ههڕهشهکانی تورکیا و کۆبوونهوهی تاران (روسیا و ئێران و تورکیا) له کۆتایی مانگی رابردووی زایینیدا، سیاسهتێک جێبهجێکرا که تورکیا ههڕهشهکانی زیاتر دهکات و له ئهنجامدا سوپای سووریا یان تورکیا دهچێته ناو ناوچهکانی ژێر کۆنترۆڵی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر.
ئەم سیاسەتمەدارە کوردە وەبیری هێنایەوە: دەبێ بڵێم حکوومەتی ناوەندیی سووریا لە 07/19/2013 کوردستانی سووریای ڕادەستی پەکەکە کرد و لە 07/19/2022 خستیەوە ژێر کونترۆڵی خۆی. دوای کۆبوونهوهکهی تارانیش کۆبانی رادهستی حکوومهتی ناوهندی کرا و ئهم پرسهش درێژیە هەیە.
ئەندامێکی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی دیموکراتی کوردستانی سووریا (PDK.S) وتیشی: خەڵکی ئێمە کراونەتە ئەسپی ترۆوا و هۆکارە سەرەکیەکەیشی پەکەکەیە کە کەوتۆتە ناو یاریەکی پیس کە ئامانجەکەی بریتیە لە لەناوبردنی ئارمانجی کورد لە کوردستانی سووریا.
ئەم سیاسەتمەدارە کوردە جەختی لەوەش کردەوە: پێویستە ئێمە پەیڕەوی لە پرۆژە نەتەوەییەکەمان بکەین و وریا بین نەکەوینە ناو داو.
منصور رحیمی
بۆچوونی بەکارهێنەران