شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2022-07-23 04:06 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

سەربازگەیەکی سوپای تورکیا لە پارێزگای نەینەوا مووشەکباران کرا

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- دژەتیرۆری کوردستان ڕایگەیاند، سێ مووشەک ئاڕاستەی سەربازگەی زیلکانی تایبەت بە هێزەکانی سوپای تورکیا کران.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕۆژی هەینی 22-7-2022 لە ڕاگەیەنراوێکدا دژەتیرۆری کوردستان ڕایگەیاند: "کاتژمێر 9:20ی ئەمشەو سێ مووشەک لە جۆری گراد ئاراستەی سەربازگەی زێلکان لە ناحیەی باشیکی سەر بە پارێزگای نەینەوا کران کە هێزەکانی سوپای تورکیا لەخۆ دەگرێت".

ئاماژەی بەوەش کردووە، "یەکێک لە مووشەکەکان لە نزیک سەربازگەکە کەوتووەتە خوارەوە و دوو مووشەکی دیکەشیان لە دەوربەری گوندی گوداد کەوتوونەتە خوارەوە، هیچ زیانێکی گیانی و ماددییان لێ نەکەوتووەتەوە".

دژەتیرۆری کوردستان دەڵێت، سەکۆی مووشەکەکان لە نزیک کۆمەڵگەی هیما سیتی لە شاری مووسڵ جێگیر کرابوون کە دەکەوێتە ژێر دەسەڵاتی حکوومەتی فیدڕاڵی، تێیدا پێنج مووشەک ئامادەی هەڵدان کرابوون، بەڵام دووان لە موووشەکەکان نەتەقێندراون.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە