شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2022-07-21 10:09 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ئێران هێرشە خوێناویەکەی سەر زاخۆ ئیدانە دەکات

پوختەی هەواڵ
بەشی ئێران- وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئیدانەی هێرشە خوێناوییەکەی شاری زاخۆی عێراقی کرد کە لە ئەنجامی ئەو هێرشەدا چەند کەسی سڤیل کوژران و بریندار بوون.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ناسر کەنعانی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئیدانەی تۆپبارانەكانی شاری زاخۆی كرد کە لە ئەنجامی ئەو هێرشەدا چەند کەسی سڤیل کوژران و بریندار بوون.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وێڕای دەربڕینی هاوسۆزیی خۆی لەگەڵ بنەماڵەی قوربانیان و حکوومەت و میللەتی عێراق، جەختی لە پاڵپشتی پتەوی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ سەقامگیری و ئاسایشی عێراق کردەوە و زیادی کرد: کۆماری ئیسلامیی ئێران ئاسایشی عێراق وەک ئاسایشی خۆی لەبەرچاو دەگرێت و ئامادەیە بۆ پێشکەش کردنی هەر چەشنە هاوکارییەک لەبارەی ئەم ڕووداوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە