شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2022-07-20 20:00 کاتی خوێندنەوە: 2 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

بۆچی پارتی دیموکرات بە تەشهیر وەڵامی ڕەخنەکانی سەرۆکی کۆمەڵی دادگەری دەداتەوە؟

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وتەبێژی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان رەخنەی توند لە پارتی دیموکراتی کوردستان دەگرێت و پێیان دەڵێت "دەسەڵات بە تایبەت پارتی، بۆ بە تەشهیر و هەڵچوونەوە وەڵامی سەرۆکی کۆمەڵ دەداتەوە؟

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، محەمەد حەکیم، وتەبێژی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان رایگەیاندووە: "ئەم دەسەڵاتە، بە تایبەت پارتی، ڕەخنەکانی سەرۆکی کۆمەڵ یان سەرکردە و پەرلەمانتارەکانی، بە تەشهیر و هەڵچوونێکی سەیرەوە لەلایەن سەرکردە و سوپا سێبەرەکەی لە نێو راگەیاندن و سۆشیال میدیا وەڵام دەداتەوە".

ناوبراو ئاماژەی بەوەکردووە "لێرەدا حەقی خۆیەتی پرسیارێک بکرێت ئایا دەسەڵات بە تایبەت پارتی، بۆ بەم تەشهیر و هەڵچونەوە وەڵامی سەرۆکی کۆمەڵ دەداتەوە؟ لەکاتێکدا هەمان پەرچەکرداری نییە بەرامبەر بە لێدوانی سەرۆک و سەرکردە و پەرلەمانتارانی حزبەکانی دیکە".

محەمەد حەکیم وتویەتی "لە لایەکی ترەوە ئێوە کە ڕەخنەیەکی حەقتان قەبوڵ نەبێت؛ بۆ ناپرسن ئەی ئەم حزبە ئەم هەموو ستەمەی ئێوەی بۆ قەبوڵ بێ ! چونکە ئەو نەهامەتییەی ئێستا میللەتی تێدایە بەدەست ستەمی حوکمڕانی ئێوەوە، کۆمەڵ بە ئەرک و بەرپرسیارێتی خۆی دەزانێت وەکو حزبێکی سیاسی داکۆکی لە مافی میللەت بکات و ، ڕەخنە لە دەسەڵاتیش بگرێ و میللەتیش چاوڕێی زیاتر لە کۆمەڵ ولایەنەکانی ئۆپۆزسیۆن ئەکات وبەمەی ئێستایان رازی نییە".

وتەبێژەکەی کۆمەڵی دادگەریی روونیکردۆتەوە: "ئایا لەخۆتان نەپرسیوە چەند ستەمتان لەم حزبە (کۆمەڵ) کرد، هەر لە ناو دەسەڵاتی کوردیەوە نەبوو هاوکار بوون لە موشەکبارانکردنی بنکە و بارەگاکانمان لە لایەن ئەمریکاوە کە بووە هۆی شەهیدبوونی ٤٧ پێشمەرگەمان و برینداربوونی دەیانی تر، دواتر دەستگیرکردن و راوەدونانی ئەندامانمان، وە پاشان هەر لەژێر دەسەڵاتی ئێوە و حوکمڕانی ئێوە نەبوو ئەمیری کۆمەڵ دەستگیر کرا؟ وە هەر ئاسایش و دەزگا ئەمنییەکانی ئێوە نەبوو ئەندام و کادیرانی کۆمەڵ دەستگیر دەکرد و دەیکات و ئەشکەنجەی دەدان، وە هەر ئەندام و لایەنگرانی کۆمەڵ ـە کە لە زۆر ماف لەم ھەرێمە بێ بەشن لەبەر ئەوەی پشتگیری لق و مەڵبەندەکانی ھەردوو حزبی دەسەڵاتیان نییە، هەر ئێوە نەبوون لە مێژووی پەرلەمانی کوردستان تەنها متمانەتان لە پەرلەمانتارەکەی کۆمەڵ وەرگرتەوە، نازانم بۆ هەست بە ستەمەکانی خۆتان بەرانبەر بە میللەت بە گشتیی و کۆمەڵ بەتایبەت ناکەن کاتێک وەڵامی لێدوانێگی گۆمەڵ دەدەنەوە؟".

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە