شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2022-07-20 14:23 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

سەرۆک کۆماری عێراق سەرکۆنەی هێرشی تورکیا بۆسەر زاخۆ دەکات

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆک کۆماری عێراق رایدەگەیەنێت کە دووبارە بوونەوەی هێرشەکان پەرەسەندێكی مەترسیدارە و هەڕەشەیە بۆ سەر ئاسایشی نیشتمانی و چیتر مایەیی قبووڵ کردن نییە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق لەبارەى بۆردوومانەکەى زاخۆی کە زیاتر لە 8 کوژراو و 26 برینداری لێکەوتەوە راگەیەنراوێکى بڵاوکردەوە و دەڵێت: بەتووندی سەرکۆنەی پێشێلکردنی سەروەریی عێراق و شەهیدکردن و بریندار کردنی هاووڵاتیانی سڤیل دەکەم لە سنووری دهۆک لەلایەن تورکیا".

سەرۆک کۆماری عێراق جەختی کردوەتەوە، دووبارە بوونەوەی هێرشەکان پەرەسەندێكی مەترسیدارە و هەڕەشەیە بۆ سەر ئاسایشی نیشتمانی و چیتر مایەیی قبووڵکردن نییە.

هەروەها بەرهەم ساڵح داوا لە تورکیا دەکات کە رێز لەسەروەریی و دراوسێیەتی عێراق بگرێت و لەژێر هیچ پاساوێک هێرشی لەو جۆرە دووبارە نەکاتەوە، کە پێچەوانەی یاسای نێودەوڵەتییەکانە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە