ئەوانەی پەرتەوازەیی دروست دەکەن لە هەوڵی وشکاندنی ریشەی ئیسلامدان
پوختەی هەواڵ
لە کۆبوونەوەی ناوچەیی یەکگرتوویی ئیسلامیدا لە شاری سنە، مامۆستا مەلا قادر قادری هیوای خواست فیتنەکانی دوژمنان لە دژی موسڵمانان کۆتایی بێت و وتی: پاراستنی یەکڕیزی و یەکگرتوویی نێوان ئومەتی ئیسلامی پێویستی بە ڕێزگرتنە لە بیروباوەڕی هەموو ئایینەکان.
ناوبراو ئاماژهی بهوهش كرد: ئهمڕۆ 42 ساڵ بهسهر شۆڕشی ئیسلامیدا تێپهڕیوه، لهم ماوهیهدا 10 كۆنفڕانس و سیمینار و كۆبوونهوه بهڕێوهچووه، منیش بهشداری زۆربهیان كردووه و بهدڵنیاییهوه دهتوانم بڵێم بهڕێوهبردنی ئهو بهرنامانه زۆر كاریگهری ههبووه.
پێشنوێزی هەینی پاوە وتی: ئێمە شاهیدی ئەوەین کە گەنجانی خاوەن ئیمان بۆ دەستەبەرکردنی بژێوی ژیانیان بۆ ئەورووپا کۆچیان کردووە، لەلایەکی دیکەشەوە سەرچاوەی گەورەمان هەیە وەک زانایانی ئایینی و گەورەکان و بەداخەوە ئەم توانایانە بە باشی کەڵکیان لێ وەرناگیرێت.
مامۆستا قادری لە درێژەی قسەکانیدا وتی: تا ئێستا کەس لە جیهاندا بە حکوومەتی تاڵیباندا دانی نەناوە، بەڵام ئێمە یەکڕیزیمان دەوێت لە ڕق و کینە بەدوورین، زانایان و پیاوانی ئایینی سوننە هەمیشە مژدەی یەکڕیزی بوون و لەم ڕێگەیەشدا چەندین شەهیدیان پێشکەش کردووە.
مامۆستا قاردی وەبیری هێنایەوە: هەڵسوکەوتی دوور لە خۆبەزلزانیی ڕێبەری باڵای شۆڕش لەگەڵ سوننەکان لەسەردانەکەیدا بۆ کوردستان و کرماشان نموونەی ڕوونی یەکڕیزییە..
مامۆستا قادری وتیشی: ئێمە لە وڵاتانی ئیسلامی بە ملیۆنان مزگەوت و زانای ئایینیمان هەیە، بەڵام شاهیدی كوشتن و وێرانكاری و جیاوازیین لە ناوچەکەدا و هۆكاری ئەمەش هەڵدەگەڕێتەوەوە بۆ نەبوونی هاودەنگی و ڕێزنەگرتن لە بیروڕای یەكتری.
بۆچوونی بەکارهێنەران