شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2022-07-18 17:55 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

لوتکەی تاران بە بەشداریی سێ وڵات بەڕێوەدەچێت

پوختەی هەواڵ
بەشی ئێران- سبەینێ سێشەممە لوتکەی تاران لە نێوان سەرۆکی ئێران و تورکیا و رووسیا لەبارەی قەیرانەکانی سووریا و کێشەکانی بازاڕی وزە بەڕێوەدەچێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا و ڤلادیمیر پوتین سەرۆکی رووسیا لە تاران کۆ دەبنەوە و چارەسەرکردنی قەیرانەکانی سووریا و کێشەکانی بازاڕی وزە و قەیرانی کێشەی دانەوێڵە لە بازاڕەکانی جیهان تاوتوێ دەکەن.

ئاماژە بەوەش کراوە، کێشەی ئاوارەکانی سووریا لە تورکیا و گێڕانەوەیان بۆ وڵاتی خۆیان بەشێکی گفتوگۆکانی لوتکەکە دەبێت.

هاوکات، باس کردن لە کێشەکانی بازاڕی وزەی جیهان بابەتێکی دیکەی دانوستانەکان دەبن لەوانە دروستکردنی هاوپەیمانێتی ئەو سێ وڵاتە لەگەڵ چین و هیندستان ئامانجێکی دیکەی لوتکەکە دەبێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە