شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2022-07-13 10:48 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ڕاگەیێندراوی دەزگای هەواڵگریی ئێران لەبارەی دەستگیر کردنی تۆڕێکی تیرۆریستی لە باکووری ڕۆژاوای وڵات

پوختەی هەواڵ
بەشی ئێران- دەزگای هەوڵگریی ئێران باس لە دەستگیر کردنی سەرجەم ئەندامانی تۆڕێکی تیرۆریستی دەکات لە باکووری ڕۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئاژانسی هەواڵی دەنگ و ڕەنگی ئێران هەواڵی دەستگیركردنی سەرجەم ئەندامانی تۆڕێكی تیرۆریستی لە باكووری رۆژئاوای وڵات دەکات.

لە درێژەی هەواڵیەکەدا هاتووە: ئەم تۆڕە تیرۆریستییە دە کەسییە چەندین پلانیان هەبوو لەوان ڕووخاندن و تەقاندنەوەی بینا هەستیارەکان و بە ئامانج گرتنی ئابووری وڵات گێچەڵنانەوە بۆ خەڵکی ناوچەکە.

ئەم تۆڕە کە لە ڕێگای ناوچە سنوورییەکانی ئازەربایجانی ڕۆژئاواوە و بە پشتیوانیی بنکە و بارەگاکانی تیرۆریستانی جێگیر لە هەرێمی کوردستان بەنیار بوون بێنە ناو وڵات لە ئۆپەراسیۆنێکی خێرا و وردبینانەدا دەستگیر کران.

هەروەها سەرجەم کەرەستە تەکنیکی و پەیوەندییە پێشکەوتووەکان بە هەموو جۆرەکانیەوە و چەندین پارجە چەکی تاکەکەسی، RPG، نارنجۆک، TNT، و تەقەمەنیی دیکە دەستی بەسەردا گیردرا.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە