سەرۆک وەزیرانی عێراق گه‌یشته تاران
پوختەی هەواڵ
بەشی ئێران- سەرۆک وەزیرانی عێراق چەند خولەک پێش ئێستا گەیشتە تارانی پێتەختی ئێران.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق چەن خولەک پێش ئێستا گەیشتە تاران و لەلایەن عەلی ئەکبەر مێحرابیان وەزیری وزەی ئێرانەوە پێشوازیی لێکراو
سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق بڕیاریشه له‌گه‌ڵ بەرپرسانی باڵای ئێرانی کۆ ببێته‌وه.
هەرلەمبارەوە نووسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێکدا بڵاویکرده‌وه، مسته‌فا کازمی له فڕۆکه‌خانه‌ی جده‌ی ریازی پایته‌خته‌وه به‌سه‌ردانێکی فه‌رمی گه‌یشتوه‌ته تاران و بڕیاره له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی کۆماری ئیسلامی ئێران کۆ ببێته‌وه.
شایانی باسە دوێنێ مسته‌فا کازمی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق به سه‌ردانێکی فه‌رمی بۆ شانشینی سعوودیه گه‌یشته جده و له‌لایه‌ن محه‌مه‌د بن سه‌لمان شازاده‌ی جێنشینی سعودیه‌وه پێشوازیی لێ‌کرا.
منصور رحیمی
بۆچوونی بەکارهێنەران