شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2022-06-17 13:15 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

تورکیا؛ کەرکووک و مووسڵیش وەک ناوچەی جێ تەماحی خۆی تماشا دەکات

پوختەی هەواڵ
بەشی سووریا- ئەندامی ئەنجومەنی سیاسیی پارتی دیموکراتی کورد لە سووریا (الپارتی) دەڵێت: تا ئەم کاتە تورکیا گڵۆپی سەوزی ئەمریکا و ڕووسیای بۆ هەڵنەکراوە کە هێرش بکاتە سەر کوردستانی سووریا.

حسێن مەستۆ ئەندامی ئەنجومەنی سیاسیی پارتی دیموکراتی کورد لە سووریا (الپارتی) و نوێنەری ئەو حزبە لە هەرێمی کوردستانی عێراق لە گفتوگۆ لەگەڵکوردپرێسدا ئاماژەی دا بە هەڕەشەکانی ئەمدواییەی ئەردۆغان لەبارەی هێرشێکی دیکە بۆسەر کوردستانی سووریا و وتی: تورکیا بەدوای ئەوەدایە بگەڕێتەوە بۆ گرێبەستی پەیمانی نەتەوەیی و نەک هەر کوردستانی سووریا بەڵکوو چاوی لە کەرکووک و مووسڵیشە.

ناوبراو درێژەی دا: تورکیا دەزانێت کە کۆتایی گرێبەستی سایس-پیکۆیە و دەێت بگەڕێتەوەو بۆ جۆگرافیای ئیمپراتۆریەتی عوسمانی بۆیە سیاسەتی خۆی لەم چوارچێوەدا داڕشتووە.

ئەم سیاسەتوانە کوردە وەبیری هێنایەوە: تا ئەم کاتە تورکیا گڵۆپی سەوزی ئەمریکا و ڕووسیای بۆ هەڵنەکراوە کە هێرش بکاتە سەر کوردستانی سووریا بەڵام ئەگەر بەرژەوەندیی هەر یەک لەم وڵاتانەی تێدا بێت تورکیا لە ئامانجی خۆی نزیک دەبێتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە