تورکیا بە درۆن ئۆتۆمبێلی پەکەکەی لە کەلار کردە ئامانج
پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- دژه تیرۆری كوردستان ئاشكرای كرد، فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سوپای تورکیا ئۆتۆمبێلێکی چەکدارانی پەکەکە دەکاتە ئامانج و چوار کەس دەکوژرێن.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دژه تیرۆری كوردستان راگهیهندراوێكی بڵاوكردهوه، تێیدا هاتووه، بە گوێرەی زانیارییەکان، ئۆتۆمبێلێکی جۆری جیپ لە نزیک سایلۆی کەلار لە لایەن فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سوپای تورکیاوە کرایە ئامانج، لە ئەنجامدا چوار کەس کە سەرنشینی ئۆتۆمبێلەکە بوون کوژران و یەکێکی دیکەش لە سەرنشینەکان بریندار بووە و گەیەندراوەتە نەخۆشخانە.
ههروهها له راگهیهندراوهكهدا هاتووه، ئەو کەسانەی بەئامانجگیراون چەکدارانی پەکەکە بوون و لە لایەن فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سوپای تورکیاوە کراونەتە ئامانج.
بۆچوونی بەکارهێنەران