دژە تیرۆری کوردستان ڕاگەیێندراوێکی لەبارەی کەوتنەخوارەوەی درۆنێک لە هەولێر بڵاو کردەوە
پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- دژە تیرۆری کوردستان ڕاگەیێندراوێکی لەبارەی کەوتنەخوارەوەی درۆنێک لە هەولێر بڵاو کردەوە.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دژه تیرۆری كوردستان له راگهیهندراوێكدا بڵاویكردهوه، "کاتژمێر 1:17ی پاشنیوەڕۆ لە گوندی گردجووتیاری سەر بە قەزای عەنکاوەی پارێزگای هەولێر، درۆنێکی چاودێریی ناوخۆیی بەهۆی هەڵەیەکی تەکنیکییەوە خۆی بە تاوەرێکی هێڵی ئینتەرنێتدا دەکێشێت و تێک دەشکێت، ئەوەی جێی خۆشحاڵییە هیچ زیانێکی گیانی لێ نەکەوتوتەوە".
ئاماژهی بهوهش كردووه، "هاونیشتمانیان دڵنیا دەکەینەوە، کە رووداوەکە هیچ جێی مەترسیی نییە".
بۆچوونی بەکارهێنەران