شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2022-06-15 11:01 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

دژەتیرۆری کوردستان: تورکیا بارەگایەکی یەبەشەی لە شنگال بۆردومان کرد

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بارەگایەکی یەبەشە-یان لە شنگال بۆردوومان کرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دژەتیرۆری کوردستان (KCT) بڵاویکردەوە، پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بارەگایەکی یەکینەکانی پاراستنی شنگال (یەبەشە)یان لە ناحیەی سنونێ لە قەزای شنگال بۆردومان کرد، بە گوێرەی زانیارییەکانیش بۆردومانەکە زیانی گیانی و ماددی لێکەوتووەتەوە.

هەر لەمبارەوە خودێدا ئەلیاس، لێپرسراوی ئەنجۆمەنی خۆبەڕێوەبەری لە ناحیەی سنونێ بە کەرکووک ناوی وت، "بۆردومانەکە کاتژمێر 11ی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە بووە، هێشتا ئاماری ورد نییە لەسەر زیانە گیانییەکان".

بەپیی زانیارییەکان، بۆردوومانەکە برینداری لێکەوتووەتەوە و زیانێکی زۆری مادییشی بە دووکاندارەکانی دەوروبەری بیناکە گەیاندووە و خەڵکی ناوچەکە خۆیان بریندارەکانیان گەیاندوەتە نەخۆشخانە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە