شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2022-06-13 20:04 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

نێچیرڤان بارزانی نیگەرانیی خۆی لە پێشهاتە سیاسییەکانی عێراق ڕاگەیاند

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، به‌ نیگه‌رانییه‌وه‌ له‌ دوا پێشهاته‌ سیاسییه‌کانی عیراق ده‌ڕوانن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە پەیامێکدا کە لە تۆڕی کۆمەڵایتی تویتەر بڵاویکردەوە رایگەیاندووەە: "به‌ نیگه‌رانییه‌وه‌ له‌ دوا پێشهاته‌ سیاسییه‌کانی عێراق ده‌ڕوانین، هیوادارین هیچ ئاڵۆزی و پشێوییه‌ک نه‌یه‌ته‌ ئاراوه‌ و ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران نوێنه‌رایه‌تیی هه‌موو عێراقییه‌کان بکات، داوا ده‌که‌م هه‌موو لایه‌نه‌ کوردستانییه‌کان یه‌کڕیز و ته‌با و یه‌کگرتوو بن".

ئەمە لەکاتێکدایە، شەوی رابردوو لەسەر داوای موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر، فراکسیۆنی سەدر لە پەرلەمانی عێراق داوای دەستلەکارکێشانەوەیان پێشکەش بە محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی پەرلەمان کرد و داواکارییەکەیان پەسەند کرا.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە