مەکتەبى سیاسى یەکێتى، بافڵ تاڵەبانى وەک هاوسەرۆک ناو دەبات
پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- مەکتەبى سیاسى یەکێتى، لە نامەیەکی فەرمیدا پۆستى بافڵ تاڵەبانى وەک هاوسەرۆک ناو دەبات.
کوردپرێس: بەپێی نوسراوێکى بریاردەرى مەکتەبی سیاسی یەکێتى، بڕیاردراوە، شاناز ئیبراهیم ئەحمەد بکرێتە سەرپەرشتیارى مەڵبەندەکانى یەکێتى لە پارێزگاى سلێمانى و هەڵەبجە کە پێنج مەڵبەند.
هاوکات نوسینگەى تایبەتى شاناز ئیبراهیم ئەحمەد بڵاویکردەوە، شاناز ئیبراهیم ئەرکى سەرپەرشتیارى مەڵبەندەکانى سلێمانى، چەمچەماڵ، شارەزوور، راپەڕین و گەرمیانى پێسپێردراوە.
ئەوەى جێى سەرنجە لە نووسراوەکەى مەکتەبى سیاسى یەکێتى، پۆستى بافڵ تاڵەبانى وەک هاوسەرۆک ناوى هاتووە، ئەوەش دواى ئەوەى لە دیدارى یەکێتیدا بوو بە سەرۆک.

بۆچوونی بەکارهێنەران