شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2022-06-09 21:00 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

وتەبێژی پارتی دیموکرات: لە گفتوگۆکانی پارتی و یەکێتی بەرەو پێشچوون هەیە

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان رایدەگەیەنێت، لە گفتوگۆکانی حیزبەکەیان و یەکێتی بەرەو پێشچوون هەیە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەبارەت بەپەیوەندییان لەگەڵ یەکێتی، مەحموود محەممەد، وتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا رایگەیاند: "پێشکەوتنێک هەیە، لە بەردەوامی ئەو کۆبوونەوانەی کە دەکرێت و ئەو گفتوگۆیانەی کە لەگەڵ یەک بە راشکاویی دەیکەین، ئەمە هەوڵێکە بۆ دەرچوون لەو دۆخەی کە دروستبووە. هەوڵێکە بۆ رێگە دۆزینەوە کە چۆن ئەو کێشانەی هەن چارەسەر بکرێن".

دەربارەی وادەی بەستنی کۆنگرەی حیزبەکەشیان، وتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان وتویەتی: "کۆنگرە لە پاییزی ئەمساڵدا ئەنجام دەدرێت، زۆربەی ئامادەکارییەکانی بۆ ئەنجامدراوە، ئەوانەشی کە ماون لەم رۆژانەدا دەست پێدەکرێت بۆ ئەنجامدانیان".

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە