سەرلە بەیانیی ئەمڕۆ شەمەندەفەری مەشهەد بۆ یەزد لە ڕێڕەوی خۆی لایدا
پوختەی هەواڵ
بەشی ئێران- لە ئێران شەمەندەفەرێک لەسەر ڕێڕەوی خۆی لایداوە و بەهۆیەوە 13 سەرنشین گیانیان لەدەست دا.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بەیانیی ئەمڕۆ لەنێوان شارەکانی مەشهەد و یەزد لە ڕۆژهەڵاتی ئێران شەمەندەفەرێک لەسەر ڕێڕەوی خۆی لایداوە و بەهۆیەوە 13 سەرنشین گیانیان لەدەست داوە و 50ی تریش بریندار بوون کە دۆخی 15 کەسیان سەختە.
شەمەندەفەرەکە لە دووری 50 کیلۆمەتر لە شاری تاباس لەنێوان مەشهەد و یەزد لەسەر ڕێڕەوی خۆی لایداوە.
لە کۆی حەوت فارگۆن، سێ فارگۆنی شەمەندەفەرەکە لەسەر ڕێڕەوەکەی خۆیان لایان داوە، 10 ئۆتۆمبێل و 3 هێلیکۆپتەری فریاگوزاری گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەکە.
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران