شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2022-06-04 06:17 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ڕێبەری باڵای ئێران: چینی گەنجی کۆمەڵگا پێویستی بە ناسینی ڕەهەندەکانی کەسایەتی ئیمامە

پوختەی هەواڵ
بەشی ئێران- ئایەتۆڵڵا خامنەیی ڕایگەیاند: ئیمام خومەینی ڕۆحی کۆماری ئیسلامییە. ئەگەر ئەم ڕۆحە لە کۆماری ئیسلامی لابدرێت، تەنها نەخشێکی سەر دیواری لێدەمێنێتەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە ڕێوڕەسمی 33هەمین ساڵۆگەڕی کۆچی دوایی ئیمام خومەینی بونیاتنەری کۆماری ئیسلامیی ئێران، ئایەتۆڵڵا خامنەیی ڕێبەری باڵای ئێران لە گڵکۆی ئیمام وتەیەکی پێشکەش کرد.

لەبەشێکی وتەکانیاندا ئایەتۆڵڵا خامنەیی ئاشکرای کرد: دڵتەنگی کۆڕەکانی سەر مەرقەدی ئیمام خومەینین کە هەموو ساڵێک پێکدهات و سوپاس بۆ خودا ئەم کۆڕە گەرمە دووبارە پێکهاتەوە.

ڕێبەری باڵای ئێران جەختی کردەوە ئیمام خومەینی ڕۆحی کۆماری ئیسلامییە. ئەگەر ئەم ڕۆحە لە کۆماری ئیسلامی لاببرێت، تەنها نەخشێکی سەر دیواری لێدەمێنێت.

ئایەتۆڵڵا خامنەیی ڕوونی کردەوە چینی گەنجی کۆمەڵگای ئێران پێویستی بە ناسینی ڕەهەندەکانی کەسایەتی ئیمام هەیە، ئەو چینەی کە بڕیارە هەنگاوی دووهەمی شۆڕشی ئیسلامی لەسەر شانیان بێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە