ئامانجی تورکیا گەڕاندنەوەی خەلافەتی داعشە
پوختەی هەواڵ
بەشی سووریا- وتەبێژ و بەڕێوەبەری ناوەندی میدیایی هێزەکانی سووریای دیموکرات رایگەیاند ئامانجی تورکیا لە تۆپباران کردنی باکووری سووریا گەڕاندنەوەی داعشە بۆ ناوچەکە.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، فەرهاد شامی، بەڕێوەبەر و وتەبێژی ناوەندی میدیایی هێزەکانی سووریای دیموکرات لە گفتوگۆ لەگەڵ کوردپرێسدا رایگەیاند: ئامانجی تورکیا لە هێرش کردنە سەر باکووری سووریا جێگیر کردنی گرووپە چەکدارە جیهادییەکان و دروست کردنی ناوچەیێکە بۆ پەرەپێدان بە تیرۆریزم.
ناوبراو زیادی کرد: هەروەها تورکیا دەیهەوێت دیمۆگرافیای ناوچەکە بگۆڕێت و خەلافەتی داعش جێگیر بکاتەوە.
ناوبراو وتیشی: هێزەکانی سووریای دیموکرات ئامادەن بۆ پاراستنی سنوورەکانیان
بۆچوونی بەکارهێنەران