بەرهەم ساڵح و پلاسخارت جەخت لە سازان و دیالۆگ بۆ کۆتایی ھێنان به بنبه‌ستی سیاسیی عێراق دەکەنەوە
پوختەی هەواڵ
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێکی سه‌رۆکایه‌تی کۆمار، به‌رھه‌م ساڵح، سه‌رۆک کۆماری عێراق پێشوازیی کرد له جینین پلاسخارت، نوێنه‌ری تایبه‌تی سکرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له عێراق.
له دیداره‌که‌دا گفتوگۆکرا له‌باره‌ی گۆڕانکاری و پێشهاته سیاسی و ئه‌منییه‌کانی وڵات و دووپاتکرایه‌وه له پێویستی پته‌و کردنی سه‌قامگیری ئه‌منی و ریشه‌کێش کردنی پاشماوه‌کانی تیرۆر و پاراستنی ئاسایش و ئارامی ھاوڵاتیان.
له به‌شێکی دیکه‌ی دیداره‌که‌دا جه‌خت کرایه‌وه له گرنگی پشتیوانی کردن له سازان و دیالۆگ بۆ کۆتایی ھێنان به بنبه‌ستی سیاسی به له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌و ئاسته‌نگ و ئالێنگارییانهی روبه‌ڕوی وڵات ده‌بنه‌وه، ھه‌روه‌ھا دوپاتکرایه‌وه له به‌ھێزکردنی یه‌کڕیزی نیشتمانی به ئاڕاسته‌ی چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی ھه‌ڵپه‌سێردراوه‌کان به گیانی به‌رپرسیارانه له پێناو ھێنانه‌ئاراوه‌ی ماف و به‌رکه‌وته نیشتمانییه‌کان به جۆرێک له ئاست داوا ره‌واکانی خه‌ڵک بێت.
بۆچوونی بەکارهێنەران