شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2022-05-31 05:57 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

پووتین و ئەردۆغان لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا پرسی هێرشکردنە سەر کوردستانی سووریا تاوتوێ دەکەن

پوختەی هەواڵ
بەشی جیهان- لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا سەرۆککۆماری تورکیا بە سەرۆکی رووسیای راگەیاندووە یەکینەکانی پاراستنی گەل لە تورکیا و سووریا پەلاماری خەڵکی سڤیل دەدات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، تۆڕی میدیایی ڕووداو بڵاوی کردەوە رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا و ڤلادیمیر پووتین، سەرۆکی رووسیا، بە تەلەفۆن قسەیان کرد و هەڕەشەکانی ئەمدواییەی ره‌جەب‌ ته‌یب ئەردۆغان لەبارەی هێرشکردنە سەر کوردستانی سووریا لێوە کراوە.

بەپێی راگەیێنراوی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیا، ئەردۆغان لەمبارەیەوە یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە)ی بە "تیرۆریست" ناوبردووە و بە پووتینی گوتووە: "پەکەکە/یەپەگە لە سووریا بەردەوامە لە پەلامارە تیرۆریستییەکانی بۆ سەر مەدەنییەکانی تورکیا و سووریا. ناوچەیەکی داماڵدراو لە تیرۆر بە قووڵایی 30 کیلۆمەتر لەسەر سنووری توركیاوه‌ کە لە لێکتێگەیشتنی تشرینی یەکەمی 2019 ھەیە، نه‌تواندراوه‌ دروستبكرێت. هەر بۆیە ناچارین ئەوێ بکەینە ناوچەیەکی پارێزراو".

هەروەها لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا ئەردۆغان و پووتین پرسە ناوچەییەکان لەسەروویانەوە پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و جەنگی ئۆکراینا-رووسیایان تاوتوێ کردووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە