هێرش کرایە سەر بنکه‌ی ئەمریکی عه‌ین ئه‌سه‌د
پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئه‌مشه‌و 6 مووشه‌ک ئاراسته‌ی بنکه‌ی سه‌ربازی عه‌ین ئه‌سه‌د له پارێزگای ئه‌نبار کراون.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سه‌رچاوه‌یه‌کی ئه‌منی له پارێزگای ئه‌نبار ڕایگه‌یاند، ئه‌مشه‌و 6 مووشه‌کی جۆری کاتیۆشا ئاراسته‌ی بنکه‌ی سه‌ربازی عه‌ین ئه‌سه‌د کراون و له‌نزیک بنکه‌که که‌وتوونه‌ته خواره‌وه.
هێزێکی زۆری ئه‌منیش گه‌یشتونه‌ته شوێنی رووداوه‌که، به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی لێکۆڵینه‌وه و ده‌ستنیشان کردنی شوێنی ئاراسته‌کردنی مووشه‌که‌کان.
سه‌باره‌ت به‌زیانه‌کانی که‌وتنه‌خواره‌وه‌ی مووشه‌که‌کانیش، سه‌رچاوه‌که باسی له‌وه‌کرد، به‌پێی زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌کان هیچ زیانێکی گیانی نیه، ته‌نها زیانی ماددی به‌ر شوێنی که‌وتنه‌خواره‌وه‌ی مووشه‌که‌کان که‌وتووه.
بۆچوونی بەکارهێنەران