شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2022-05-29 06:39 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ڕوونکردنەوەیێک لە بارەگای بارزانیەوە لەبارەی بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی و پەرلەمانی عێراق

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بارەگای بارزانی لەبارەی هەواڵێک کە بە ناوی مەسعوود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە بڵاو کراوەتەوە ڕوونکردنەوەی دا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بارەگای بارزانی لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، لە ژمارەیەک سایت و تۆڕە کۆمەڵایەتییە عەرەبییەکاندا لێدوانێکی دروستکراو بەناوی مەسعوود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان بڵاو کراوەتەوە لەبارەی بڕیارەکانی دادگای باڵای فیدڕاڵی و پەرلەمانی عێراق.

جەختی لەوەش کردەوە، ڕایدەگەیەنین کە ئەو بابەتە دوورە لە ڕاستیەوە و هیچ بنەمایەکی نییە.

پێشتر بەشێک لە میدیا و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان هەواڵێکیان بڵاو کردەوە تیایدا ئاماژە بەوە کرابوو، مەسعوود بارزانی وتوویەتی، هەرێمی کوردستان پەیوەندیدار نییە بەو یاسا و بڕیارانەی لە پەرلەمان و حکوومەتی فیدڕاڵی و دادگای باڵای فیدڕاڵییەوە دەردەچن.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە