فەرماندەیێکی باڵای PKK لە مەخموور تیرۆر کرا
پوختەی هەواڵ
بەشی تورکیا- دەزگای هەواڵگریی تورکیا (میت) ڕایگەیاند توانیویانە لە ئۆپەراسیۆنێکدا فەرماندەیێکی باڵای پارتی کرێکارانی کوردستانی تورکیا لە کەمپی مەخموور بکوژن.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئاژانسی ئانادۆڵۆی تورکیا بڵاوی کردەوە لە ئۆپەراسیۆنێکی دەزگای هەواڵگریی نیشتمانی (MiT)دا، مەهمەت ئەردۆغان بەرپرسی گشتیی مەیدانیی پەکەکە لە مەخموور-کەرکووک-سلێمانی، کە ناوە نهێنییەکەی ''ئەحمەد رووبار'ە لە مووسڵ تیرۆر کرا.
میت ڕایگەیاندووە: "مەهمەت ئەردۆغان کە لە ساڵی ٢٠٢١ەوە وەک بەناو بەرپرسی مەخموور-کەرکووک-سلێمانی دیاریی کراوە لە کەمپی مەخموور بەناوی ساختەی حاجی میرزا عەلی ژیاوە".
ئانادۆڵۆ ڕاشیگەیاند: "دوای کۆکردنەوەی زانیاری هەواڵگری لە ناوچەکە، میت لە ئۆپەراسیۆنێکدا لە ٢١ی ئایار (واتا دوو ڕۆژ بەر لە ئێستا) مەهمەت ئەردۆغانی کوشتووە.
بۆچوونی بەکارهێنەران