سەربزیوانی سەربە تورکیا ئاسەوارە مێژوویەکانی عەفرین بە تاڵان دەبەن
پوختەی هەواڵ
بەشی جیهان- ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ باس لە شێواندنی تەپە مێژووییەکانی ناوچەی کوردنشینی عەفرین دەکات لەلایەن چەکدارانی سووری سەبە تورکیا.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕوانگەی مافی مرۆڤی سووریا هوشداری دەدات سەربزیوانی سەربە تورکیا دەیانهەوێت تەپە مێژووییەکانی عەفرینیش هاوشێوەی باخە زەیتوونەکانی ئەم ناوچەیە لەناو بەرن و شۆناسی مێژوویی ناوچەکە نەهێڵن.
ڕوانگەی مافی مرۆڤی سووریا لە ڕاپۆرتەکەیدا ئاماژەی کردووە کە سەربزیوانی سەر بە تورکیا لەناوچەی ئۆپەراسیۆنی چڵە زەیتوون کە لە عەفرین بەڕێوەدەچێت دەستیان داوەتە شێواندنی تەپە مێژووی و دەرهێنانی ئاسەوارە کۆنەکانی ئەم ناوچەیە.
بەگوێرە ڕاپۆرتەکە ئەو چەکدارانە یەکێک لە تەپە مێژووییەکانی ناوچەی جیندرسیان بە شۆفڵ تێکداوە.
بۆچوونی بەکارهێنەران