شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2022-05-22 17:56 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان و نێچیرڤان بارزانی کۆ بوونەوە

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەلاحەدین بەهائەدین لە کۆبوونەوە لەگەڵ سەرۆکی هەرێمی کوردستاندا داوای لێکرد خەڵک لەوە زیاتر بێ هیوا نەکرێن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، پاشنیوەڕۆی رۆژی یەکشەممە 22ی ئایاری 2022 سەلاحەدین محەممەد بەهائەدین، ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەنجوومەنی جێبەجێکردن، لە بارەگای نووسینگەی خۆی لە شاری سلێمانی پێشوازیی لە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و شاندی یاوەری کرد.

لە کۆبوونەوەی نێوان نێچیرڤان بارزانی و شاندی یاوەری لەگەڵ یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان، گفتوگۆ دەربارەی بارودۆخی سیاسیی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە کراوە.

بەپێی راگەیێندراوی نووسینگەی راگەیاندنی ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان، سەلاحەدین محەممەد بەهائەدین لە کۆبوونەوەکەدا ئاماژەی بەوە داوە کە "هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان و نەوەکانی داهاتوو چیدیکە بەرگەی ئەو دۆخە شڵەژاوە ناگرن، نائومێدیی هاووڵاتییان و گۆڕانکارییەکانی عێراق و ناوچەکەش ئەوە دەخوازێت کە بەرپرسان بیر لە داهاتووی هەرێمی کوردستان بکەنەوە و بە یەکڕیزی رووبەڕووی گرفت و ئاڵنگارییەکان ببنەوە."

بە گوتەی ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان: "چ لەڕووی ناوخۆیی و چ لەڕووی نێودەوڵەتییەوە هەرێمی کوردستان لە مەترسیدایە و هۆکاری سەرەکییش ململانێ و بێباکیی هێزەکانی دەسەڵاتە."

وەکو لە راگەیێندراوی نووسینگەی راگەیاندنی ئەمینداری گشتیی یەکگرتوودا هاتووە، هەر لەو دیدارەدا سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوە دا کە بە مەبەستی رەواندنەوەی گرژییەکان و دروستکردنی هاوهەڵوێستیی نێوان لایەنە سیاسییەکان، سەردانی سلێمانیی کردووە و داواشی لە بەڕێز مامۆستا سەلاحەدین و سەرکردایەتیی یەکگرتووی ئیسلامی کرد کە وەکوو هەمیشە رۆڵی خۆیان لە پرۆسەی ئاشتەوایی و چاکسازیدا بگێڕن."

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە