مه‌سروور بارزانی: له داڤۆس تێڕوانینه‌کانمان لەبارەی رێگه نوێیه‌کانی بازرگانی له‌گه‌ڵ جیهان ئاڵوگۆڕ دەکەین
پوختەی هەواڵ
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مه‌سروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان له تویتێکدا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی تویته‌ر، ڕایگەیاند: "من له داڤۆسم بۆ ئه‌وه‌ی به‌شداری له کۆڕبه‌ندی جیهاندا بکه‌م، تاوه‌کوو تێڕوانینه‌کانمان له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵگه‌ی سیاسی و بازرگانی له‌باره‌ی رێگه نوێیه‌کانی بازرگانی، ئاسایشی وزه و خۆراک و گۆڕانکارییه سیاسی و ئه‌منییه‌کان ئاڵوگۆڕ بکه‌ین".
سەرۆکی حکوومەت هەروەها لە پەراوێزی کۆڕبەندەکەدا، کە ڕۆژانی22 تا 26ی ئایار بەڕێوەدەچێت، چەندین دیدار و کۆبوونەوەی لە گەڵ بەرپرسە باڵاکان و خاوەنکاران و ئابووریناسانی ناوچەکە و جیهان دەبێت.
لە کۆبوونەوەکاندا، جیا لە تاووتوێ کردنی دوايين گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی عێراق و ناوچەکە، گفتوگۆ دەربارەی هەمەجۆرکردنی ئابووری و سەرچاوەکانی داهات، گرنگیی پێشخستن و چاکسازی کردن لە سیستمی بانکی، دۆزینەوەی بازاڕی نوێ بۆ بەرووبوومی کشتوکاڵی کوردستان، پەرەپێدانی ئاڵوگۆڕی بازرگانی و وەبەرهێنان دەکرێت.
بۆچوونی بەکارهێنەران