بە درۆن هێرش کرایه سه‌ر بنکه‌یه‌کی سه‌ربازی تورکیا
پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- له‌ڕێگه‌ی درۆنەوە هێرشێک کراوه‌ته‌سه‌ر بنکه‌ی سه‌ربازی زلیکانی ناوچه‌ی باشیک له سنووری پارێزگای نه‌ینه‌وا.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دژە تیرۆری هەرێمی کوردستان بڵاوی کردەوە ئه‌مشه‌و بنکه‌ی سه‌ربازی زلیکان له باشیک که هێزه‌کانی تورکیای تێدایه بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان کراوەتە ئامانج.
تا ئێستا زیانه ماددی و گیانیه‌کانی هێرشه مووشه‌کیه‌که‌ی سه‌ر ئه‌و بنکه سه‌ربازیه‌ی تورکیا نه‌زانراوه و هێزێکی زۆری ئه‌منیش له‌شوێنی رووداوه‌که کۆبونه‌ته‌وه.
بنکه‌ی سه‌ربازی زلیکان له قه‌زای باشیک بنکه‌یه‌کی سه‌ربازی تورکیایه و زیاتر له 2000 سه‌ربازی تورکیای تێدایه، پێشتریش چەندجارێک لەسەرچاوەی نادیارەوە و بە مووشەک کراوەتە ئامانج.
بۆچوونی بەکارهێنەران