سەرۆککۆماری ئێران گەیشتە ئازەربایجانی ڕۆژئاوا
پوختەی هەواڵ
بەشی ئازەربایجانی ڕۆزئاوا- لە بیست و یەکەمین سەردانیدا بۆ پارێزگاکان، ئیبراهیم بەیانیی ئەمڕۆ هەینی گەیشتە ئازەربایجای ڕۆژئاوا.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئیبراهیم رەئیسی، سەرۆککۆماری ئێران بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی گەیشتە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی شەهید باکری ورمێ و لەلایەن نوێنەری وەلی فەقی و پارێزگار و ژمارەیێک دیکە لە بەرپرسانەوە پێشوازیی لێکرا.
بڕیارە ئایەتۆڵڵا ڕەئیسی لەم سەردانەدا ژمارەیەک پرۆژە لەو پارێزگایەدا بکاتەوە و لەگەڵ خەڵک و ئەنجوومەنی ئیداری ورمێ کۆ ببێتەوە.
بۆچوونی بەکارهێنەران