شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2022-05-19 07:03 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

چالاکی سیاسیی کوردی تورکیا لە سلێمانی تیرۆر کرا

پوختەی هەواڵ
بەشی تورکیا- مهمەت زەکی چەلەبی کوردی تورکیا شەوی رابردوو لە گەڕەکى بەختیاری شارى سلێمانى تەقەی لێکرا کمێک پێش ئێستا لەنەخۆشخانەی شار گیانی لەدەست دا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، درەنگانی شەوی رابردوو لە شەقامی بەختیاری شاری سلێمانی ماتۆڕسوارێک تەقەی لە خواردنگەیەک کردووە بە ناوی دەنیز، بەهۆیەوە خاوەنی خواردنگەکە بەناوی مهمەت زەکی چەلەبی ئەندامی رێکخراوی کرێکارانی میزۆپۆتامیا (KKM) بە سەختی بریندارکرا.

ناوبراو سەر لەئێوارەى ئەمڕۆش بەهۆی سەختی برینەکەیەوە خاوەنى رێستۆرانتەکە گیانی لەدەست دا.

مهمەت زەکی چەلەبی ئەندامی پارتی دیموکراتی گەلان (HDP) و ئەندامی رێکخراوی کرێکارانی میزۆپۆتامیا (KKM) بووە لە کوردستانی تورکیا و لە شاری سلێمانیش خاوەنی رێستۆرانتێک بوو.

هێشتا بکەرانی هێرشەکە دیار نییە کە چ کەسانێک بوون بەڵام میدیاکانی نزیک لە پەکەکە میتی تورکیا بە ئەنجامدەری ئەو هێرشە ناو دەبەن.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە