شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2022-05-19 10:16 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

وەزیری دادی هۆڵندا و مەسروور بارزانی لە هەولێر کۆبوونەوە

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- چوارشەممە 18ی ئایاری 2022 مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە دیلان یەشیلگۆز-زێخریەس وەزیری دادی هۆڵەندا کرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان بڵاوی کردەوە لە دیدارەکەدا، گفتوگۆ دەربارەی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و هۆڵەندا کرا بە تایبەتی هەماهەنگیی لە نێوان دەسەڵاتی دادوەریی هەردوولا.
لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، باس لە گرنگیی بەردەوامبوونی پشتگیریی هەرێمی کوردستان لە ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆریستانی داعش و بەهاناوەچوون و یارمەتیدانی قوربانیانی دەستی تاوانەکانی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش کرا
.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە