شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2022-05-18 09:09 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ڕووداوێکی بە بارمتە گرتن لە ئیلام 11 کوژراو و برینداری لێکەوتەوە

پوختەی هەواڵ
بەشی ئیلام- ڕووداوی ئەمڕۆی بە بارمتەگتن لە ئیلام 4 کەس کوژران و 7 کەسی دیکەش بریندار بوون.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، کاتژمێر 9 و 25 خولەکی بەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە 28ی گوڵان لە شەقامی پاسدارانی ئیلام، کارمەندێکی پێشووی ئیدارەی موڵک و ماڵی دامەزراوەی موستەزعەفانی ئیلام چەند کارمەند و فەرمانبەری بە بارمتە گرت.

دەستبەجێ پاش ڕووداوەکە هێزەکانی پۆلیس لە شوێنەکەدا ئامادە بوون.

پاش چەند چرکەیەک دەنگی تەقە کردن بەرز بوویەوە و هێرشبەرەکە بە چەکی کڵاشنیکۆف کارمەندەکانی دایەبەر دەستڕێژی گوللە و پاشان تەقەی لە خۆی کرد.

دوو خانم و پیاوێک و هێرشبەرەکەیش لەم ڕووداوەدا کوژران و 7 برینداریش بۆ نەخۆشخانەی ئیمام خومەینیی شاری ئیلام گواسترانەوە و باری تەندروستیی ژمارەیەکیان ناجێگیرە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە