شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2022-05-08 08:35 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

بە بڕیاری سەرۆکی حکوومەت؛ هەرێمی کوردستان بەنزین هاوردە دەکات

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بەڕێوەبەری سووتەمەنیی ھەولێر ڕایگەیاند، حکوومەتی عێراق ھەناردەکردنی بەنزینی بۆ ھەرێمی کوردستان ڕاگرتووە، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستانیش بڕیاری داوە بازرگانان لە دەرەوە بەنزین ھاوردە بکەن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئاری کاکە شین، بەڕێوەبەری سووتەمەنیی ھەولێر بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "بەبڕیاری سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بەنزین لە دەرەوە ھاوردە دەکرێت بەپێی ئەو مەرجانەی ھەیە، کە پێویستە ھاوردەکردنی بەنزین بەجۆرێک بێت کوالێتەکەی باش بێت و بەنزینی خراپ نەبێت و کۆمپانیا و بازرگانەکان داواکاری پێشکەشی وەزارەتی سامانە سروشتیەکان دەکەن و ڕێگەیان پێ دەدرێت بەنزین ھاوردە بکەن، بۆیە پێویستە کوالێتەکەی ھاوشێوەی بەنزینی کار بێت".

ئاری کاکە شین گوتیشی: "ئەو بڕیارە دەبێتە ھۆی ئەوەی نرخی بەنزین ھەرزان بێت، چونکە ئەوەی بەنزین ھاوردە بکات بە جۆرێک دەبێت لە نرخی ئێستا ھەرزانتر دەبێت، بۆیە ھاوردەکردنی بەنزین دەبێتە ھۆی ھەرزانبوونی نرخی بەنزین".

کاکە شین ڕوونیشی کردەوە: "عێراق بەنزینی بۆ ھەرێم ڕاگرتووە، کە ڕۆژانە ١٨٠ ھەزار لیتر بەنزین تا ٣٦٠ ھەزار لیتر بوو، ڕاگرتنی بەنزینی عێراقیش کاریگەری لەسەر نرخی بەنزین دروست نەکات".

بەڕێوەبەری سووتەمەنیی ھەولێر ڕاشیگەیاند: "ئێمە بەردەوام چاودێری بەنزینخانەکان دەکەین ھەر کەسێک بەنزینی خراپ بفرۆشێت سزا دەدرێت و بەردەوامیش خەڵک سزا دراوە، کە لە سنووری پارێزگای ھەولێر بە گشتی زیاتر لە ٤٠٠ بەنزینخانە ھەیە".

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە