شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2022-05-08 07:46 کاتی خوێندنەوە: 2 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ئەگەر بڕیاره‌که‌ی دادگای فیدڕاڵی جێبه‌جێ بکرێت، 900 ملیار دینار ده‌درێت به‌ هه‌رێمی کوردستان

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- په‌رله‌مانتاری بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌ په‌رله‌مانی کوردستان به‌دووری ده‌زانێت به‌هۆی بڕیاره‌که‌ی دادگای فیدڕاڵییه‌وه‌ حکوومه‌تی عێراق به‌ زه‌بری هێز ده‌ست به‌سه‌ر کێڵگه‌ نه‌وتییه‌کانی هه‌رێمدا بگرێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عەلی حەمە ساڵح له‌ پۆستێکدا له‌ لاپه‌ڕه‌ی تایبه‌تیی خۆی له‌ تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبووک پێی وایه‌ که‌ بڕیاره‌که‌ی دادگای فیدڕاڵیی عێراق که‌ له‌سه‌ر پرۆسه‌ی فرۆشتنی نه‌وتی هه‌رێم له‌ماوه‌ی رابردوودا ده‌ریکرد، ئه‌گه‌ر وه‌ک خۆی جێبه‌جێ بکرێت، 900 ملیار دینار ده‌درێت به‌ هه‌رێم و به‌نزینیش ده‌بێت به‌ 450 دینار.

عه‌لی حه‌مه‌ ساڵح روونیکردوه‌ته‌وه‌ که‌ "چۆن ئەم بڕیارە دادگای فیدڕاڵ بۆ دۆسیەی نەوت لە خزمەتی خەڵکی کوردستاندایە؟"و ده‌ڵێت: "عێراق بەهێز دەستبەسەر حەقلی نەوتدا ناگرێت.. دەڵێ: ئیدارەی هاوبەشەو پێداچوونەوەیە بە گرێبەستەکان. فرۆشتنی نەوتی هەرێم لەلایەن عێراقەوە."

عێراق چی دەدات؟

بۆ وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره‌، په‌رله‌مانتاره‌که‌ی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان روونکردوه‌ته‌وه‌ که‌ عێراق پارەی کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنان و کرێی بۆری دەدات پاش پێداچونەوە.. بەم نرخەی ئێستای نەوت؛ پشکی هەرێم مانگانە لەنێوان ٩٠٠ بۆ یەک ملیار دۆلارە، موچە ٦٠٠ ملیۆنی دۆلارە واتە: جگە لە موچە نزیکەی ٣٠٠ ملیۆن دۆلار ی تر لەبەردەستە بۆ خزمەتگوزاری .. لەگەڵ نیوەی داهاتی ناوخۆش..هەرێم دەبێت بەبەشێک لە سیاسەتی سوتەمەنی عێراق، بەنزین بە ٤٥٠ دینارو نەوتی ماڵان دابینبکرێت..

حکوومەتی هەرێم چی لەدەست دەدات؟

بۆ ئه‌م پرسه‌ش، عه‌لی حه‌مه‌ ساڵح رایگه‌یاندووه‌ که‌ حکوومەتی هەرێم ناتوانی راستەوخۆ نەوت بفرۆشێت و لە ئایندەش بۆ غاز.. ناشتوانی ڕاستەوخۆ مامەڵە لەگەڵ کۆمپانیا نەوتیەکان بکات..ئەم خواستەی عێراقیش زیاتر بۆ غازی ئایندەیە..

له‌ کۆتاییشدا نووسیویه‌تی: "بۆچونوی من ئەوەیە، ڕێککەوتنێکی گشتگیر بکرێت و یاسای نەوت و غاز دەربچێت و پشکی هەرێم لە بودجەی عێراق جێگیر بکرێت.. ناکۆکی لە خزمەت خەڵکی کوردستان نیە…".

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە