رێژەی هەڵاوسان لە تورکیا بەشێوەیەکی بەرچاو بەرز بوویەوە
پوختەی هەواڵ
بەشی تورکیا- پەیمانگەی ئاماری تورکیا بڵاوی کردەوە رێژەی هەڵاوسان لەو وڵاتە بەشێوەیەکی بەرچاو بەرز بوەتەوە.
کوردپرێس: بە گوێرەی داتاکانی پەیمانگەی ئاماری تورکیا، رێژەی هەڵاوسان لەسەر بنەمای ساڵانە بە شێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەتەوە، لە مانگی ئاداردا گەیشتووەتە 69.97% بەمەش سەرجەم پێشبینییەکانی تێپەڕاندووە و بەرزترین ئاستییەتی لە 20 ساڵی رابردوویدا.
پەیمانگەکە هۆکاری ئەو بەرزبوونەوە بەرچاوەش بۆ جەنگی ڕووسیا و ئۆکرانیا دەگەڕێنێتەوە، هەروەها بەرزبوونەوەی نرخی کاڵا سەرەکییەکان دوای داڕمانی لیرە لە کۆتاییەکانی ساڵی رابردوو، هۆکارێکی دیکەیە بۆ بەرزبوونەوەی رێژەی هەڵاوسان.
پەیمانگەی ئاماری تورکیا، لە نوێترین راپۆرتیدا بڵاویکردەوە، رێژەی هەڵاوسان لەسەر بنەمای مانگانە بەرێژەی 7.25% بەرزبووەتەوە.
ئەمە لە کاتێکدایە شارەزایان پێشبینیان دەکرد رێژەی هەڵاوسان لە تورکیا بە رێژەی 68% لەسەر بنەمای مانگانە بەرز بێتەوە.
سەرچاوە: K24
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران