شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2022-05-06 11:24 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

لە جەژنی ڕەمەزاندا 147 هەزار گەشتیار سەردانی پارێزگای سلێمانییان کردووە

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بەڕێوبەرایەتیی گەشتوگوزاری سلێمانی ڕایگەیاند لە جەژنی ڕەمەزاندا 147 هەزار گەشتیار سەردانی پارێزگای سلێمانییان کردووە.

کوردپرێس:

بەپێی ڕاگەیاندراوێکی بەڕێوبەرایەتیی گەشتوگوزاری سلێمانی لە ماوەی جەژنی ڕەمەزاندا ڕێگەی بازگە و دەروازە سنوورییەکان و فڕۆکەخانەوە، 147 هەزار گەشتیاری شارەکانی عێراق و وڵاتی ئێران و بیانی بۆ بەسەربردنی کاتێکی خۆش لە جەژن و ڕۆژانی پێشتر و دواتری بۆنەکەدا گەشتەکانیان بۆ سلێمانی و سەیرانگا و هاوینە هەوارەکانی ئەم شارە ئەنجام داوە، زیاتر لە 80%ی ئەو ڕێژەیە گەشتیارانی ناوەڕاست و باشووری عێراقن.

بەڕێوبەرایه‌تیی گەشتوگوزاری سلێمانی، ئاماژەی بەوەش کردووە، گەشتیاران هەر لە سەرەتای گەیشتنیانەوە بە شێوەیەکی باش و بێكێشه‌ پێشوازییان لێکراوە و وەک پێویست شوێنی حەوانەوەیان لە بنکە گەشتیارییەکانی کەرتی تایبەت دەست بکەوێت، ھەروەھا جەژنی ڕەمەزانی ئەمساڵدا هاوینەهەواری دوکان قەرەباڵغترین ناوچەی گەشتیاری بووە و زیاتر لە 170 هەزار سەردانیکار و گەشتیار کاتە خۆشەکانیان لەو هاوینە هەوارە دڵڕفینە بەسەر بردووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە